کوردستانی
مەودا میدیا وردەکاری پڕۆژەی شێخ نەهرۆ بۆ چارەسەری کێشەی مووچە بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی بڕیاریداوە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ کەسایەتییە دیارە سیاسیی و ئاینییەکان کۆبێتەوە و چەند پڕۆژەیەکی نوێشی هەیە کە دەیەوێت لە سلێمانی جێەجێیان بکات.
چەند رۆژێک پێش ئێستا شێخ نەهرۆ کەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی، لە مەراسیمی سەری ساڵدا ڕایگەیاند کە سیاسەت چارەسەری کێشەی مووچەی پێ نەکراوە و دەبێت دین و تەریقەت چارەسەری بکات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی ناو تەکیەی کەسنەزانییەوە دەستیکەوتووە، بڕیاروایە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لە چەند هەفتەی داهاتوودا سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ چەندین کەسایەتی سیاسیی و ئاینیی گرن کۆبێتەوە.
سەرچاوەیەکی مەودا میدیا، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو پڕۆژەیەی شیخ نەهرۆ باسیکرد بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی هاوڵاتیان، بریتییە لە بووژانەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان و سلێمانی بەتایبەتی.
وتیشی: ئێمە کارمان کردووە بۆئەوەی لەمساڵدا چەندین مەراسیمی فراوان لەسەر ئاستی ناوچەکە لە سلێمانی بەڕێوەببەین، هەروەها کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی تەسەوفیی لە سلێمانی سازبکەین.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی چەند پڕۆژەیەکی خراوەتە بەردەست کە هەندێکیان ئابووریین و هەندێکیان خێرخوازین و تایبەتن بە چەند توێژێکی وەکو گەنجان، بەڵام هێشتا دیار نییە کام پڕۆژانە جێبەجێ دەکرێن.
رێکەوتی 4ی تەمووزی 2020 شێخ محەمەد کەسنەزانی رێبەری تەریقەتی نەقشبەندی کۆچی دوایی کرد و لەدوای ئەو، شێخ نەهرۆ بوو بە جێگرەوەی، جموجۆڵ و چالاکییەکانی شێخە نوێکە بووەتە جێی سەرنجی چاودێران و هەندێک وا لێکیدەدەنەوە کە شێخ نەهرۆ لە داهاتوودا هەنگاوی گەورەی سیاسی بنێت.
ب.م