ئابووری

ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2026 هاورده‌ى هه‌رێم ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2026 هاورده‌ى هه‌رێم ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

دواى راگرتنى هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل مۆدیڵ 2023 بۆ ناوخۆى هه‌رێم، له‌ ئێستادا بازرگان و كۆمپانیاكانى هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل ده‌توانن ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2026 هاورده‌بكه‌ن.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2023 بۆ ناوخۆى هه‌رێم به‌پێى مه‌رج و رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم راگیراوه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئێستا بازرگانان و كۆمپانیاكانى هاورده‌كردن ته‌نها ده‌توانن ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2024 و 2025 هاورده‌بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2026 هاورده‌ده‌كرێت و كۆمپانیاكان و بازرگانه‌كان ده‌توانن هاورده‌ى بكه‌ن له‌ هه‌ر جۆرێكى ئۆتۆمبێل كه‌ بیانه‌وێت له‌ چوارچێوه‌ى مه‌رج و رێنماییه‌كان".

وتیشى "بازرگانان هه‌ركات داواى مۆڵه‌ت بكه‌ن ئه‌گه‌ر گرفتێكى یاساییان نه‌بێت ده‌ستبه‌جێ مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن و ئه‌و سێ جۆره‌ كه‌ رێگه‌پێدراوه‌ ده‌یهێننه‌ ناو خاكى هه‌رێم".

ع
Qaiwan
Qaiwan