کوردستانی
وەزیری پەروەردە: پارەی وانەبێژان خەرج دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند بڕیاریانداوە بڕە پارەیەک بەشێوەی مانگانە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ ببڕنەوە.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو "لە کۆبوونەوەی 1 ی 12 ی 2020ی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، بە سەرپەرشتی بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەندە و بەڕێز وەزیری دارایی راسپێردراین کە لە پشووەکانی ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆنووسێک سەبارەت بە شایستە داراییەکانی وانەبێژانی دانەمەزراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران بنێرین".
ئاماژەی بەوەکردووە "پاش کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتمان و وەزارەتی دارایی، بە سوپاسەوە لەلایەن جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەڕێز مەسرور بارزانی، پێشنیازی هەردوو وەزارەت پەسەندکرا".
روونیشیکردووەتەوە "بڕیاردرا بۆ مانگەکانی 10 و 11 و 12 ی ساڵی 2020 بڕە پارەیەکی بڕاوەی مانگانە ( مقطوع) وەک شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج بکرێت".
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە خەرجکردنی بڕە پارەکە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس و سەروتر بە بڕی (300000) سێ سەد هەزار دینار.
هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم (250000) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.
بیروڕا



