کوردستانی
محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی: توركیا هه‌نگاو نه‌نێت په‌كه‌كه په‌شیمان ده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سیاسه‌تمه‌دارى دیارى كورد رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌نكه‌ره له‌به‌رانبه‌ر كشانه‌وه‌و چه‌كدانانى په‌كه‌كه، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌رى په‌كه‌كه ئازاد بكات، ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌نكه‌ر هه‌نگاوى جدیی نه‌نێت ره‌نگه په‌كه‌كه‌ش په‌شیمان ببێته‌وه.
محەمه‌د ئەمین پێنجوێنی، سیاسه‌توانى دیارى كورد رایگه‌یاند "ئەو هەنگاوەی پەکەکە "هەنگاوێکی نیازپاکانە" له به‌رانبه‌ر سەرکردەکانی تورکیا، داوا لە ئەنكەرە دەکه‌م کە بە ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و زیندانییەکانی تری سیاسیی و بە فەرمی ناسینی مافی کوردەکان لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، وەڵامێکی هاوشان بدەنەوە به په‌كه‌كه".
وتیشى "ئەگەر تورکیا کاردانەوەی ئەرێنی نیشان نەدا، ئەگەری گۆڕانی بەپەلەی هەلومەرجەکە هەیە، هەڵبەت لەمناوە هەم هەرێم و هەمیش بەغدا لە کشانەوەی پەکەکە قازانج دەکەن و دوور نییە کە پێشتر بەرپرسانی هەردوولا ئاگاداری ئەو بڕیارە بووبێتن".
ئه‌وه‌شى حسته‌ڕوو "سەرکردایەتی پەکەکە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا دیداریان کردووە و بێ‌گومان بڕیارەکەیان بە گوێی ئەوانیش گەیاندووە و من لام وایە کە پەکەکە بەر لە راگەیاندنی بڕیاری کشانەوەی لە تورکیا، مجه‌مه‌د شیاى سودانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق و چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەشی ئاگادار کردووە و ئەو هەنگاوە بەشێکە لەڕەوتی ئاشتیی لەگەڵ تورکیا".
باسى له‌وه‌شكردووه "هەنگاوی کشانەوەی پەکەکە چیتر بیانوی تورکیا بۆ مانەوەی لە خاکی عیراق پوچەڵکردوه‌تەوە و داوای لە بەغدا کردووە کە لەڕێگەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنكەرە ناچار بە پاشەکشێ لە خاکی وڵاتەکەی بکات".
ع
بیروڕا


