کوردستانی

ژمارەیەک کادر و ئەندامی نەوەی نوێ پەیوەندی بە حزبێکی عیراقییەوە دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک کادر و ئەندامی نەوەی نوێ پەیوەندی بە حزبێکی عیراقییەوە دەکەن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وازهێنایان لەو حزبە راگەیاند، یەکێک لەو ئەندامانە بە مەودا میدیای راگەیاند بەشێک لە ئەندامانامان دەچنە حزبی پێکەوە ژیانی عیراق کە حزبێکی نوێیە و سەرەتایی دامەزراندنیەتی.

قەیس عەبدولقادر،  ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ  پێنجشەممە 7ی کانونی دووەمی 2020 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ لە بەیاننامەیەکدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆمان راگەیاند لەو حزبە".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەر ئەندامێک بیروڕای جیاوازی خۆی هەیە و ئازادە لەوەی کە دەچێتە لای چ لایەنێک، بەڵام بەشێک لەو ئەندامانە دەچنە حزبی پێکەوە ژیانی عیراق کە حزبێکی نوێیە".

لەبارەی حزبی پێکەوە ژیانی عیراق قەیس عەبدولقادر وتی "حزبی پێکەوە ژیانی عیراق لە سەرەتای دامەزراندنیەتی و سەرجەم پێکهاتەکانی کورد و عەرەب و تورکمانی و سوننە و شیعەشی تێدایە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan