کوردستانی

پیاوێک بە تۆمەتی بەکارهێنانی توندوتیژی بەرانبەر بە هاوسەرەکەی دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیاوێک بە تۆمەتی بەکارهێنانی توندوتیژی بەرانبەر بە هاوسەرەکەی دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی لە ناحیەی دارەتووی پارێزگای هەولێر راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنانی توندتوتیژی بەرانبەر بە هاوسەرەکەی.

لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر بنکەی پۆلیسی دارەتوو، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کە لە گەڕەکی نیشتیمان لە ناحیەی دارەتوو تۆمەتبارێک بە ناوی (م.م.ص) بەشێوەیەکی دڕندانە توندوتیژی بەرانبەر هاوسەرەکەی ئەنجام داوە و زامداری کردووە و هەڵاتووە، توانییان دەستبەجێ شوێنی تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (7)ی توندوتیژیی خێزانی راگیراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان