کوردستانی
پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی 2020ی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی 2020ی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە بێت راوکردنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان و ماسی و سووتانی پووش و پاوان لە ساڵی 2020دا کەمیکردووە.

سەرکەوت رەحیم، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی کانونی دووەمی 2020 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە 2020دا 149 کەس بە تۆمەتی سەرپێچیکردن دەستگیرکراون و 5٫875٫000 پێ بژاردن هەبووە، هەروەها نۆ سەرپێچیکار لەکاتی قەدەغەکردنی راوکردنی ماسیدا دەستگیرکراون و 23 قوڵاپ و 26 پارچە تۆڕ و یەک هۆکاری بەکارهێنانی ناو ئاو دەستی بەسەرداگیراوە و 1854 دۆنم زەوی لە پووش و پاوان سووتاون".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "لە ماوەی ساڵی 2020دا دەست بەسەر 93 چەکی راو و 95 فیشەکدا گیراوە و 27 باڵندە و ئاژەڵی کێوی ئازادکراون و 11ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبیل و 48 مشاری داربڕین و دووربین و بلاجکتۆر دەستی بەسەردا گیراوە".
لە کۆتایی کۆنگرەکەشدا ئاماژە بەوەدا "سەرجەم ئامارەکانی راوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و راوە ماسی و سووتانی پووش و پاوان، بەراورد بە ساڵی 2019 هەموویان کەمیان کردووە".
س.س