کوردستانی

لە ساڵی 2020دا نزیکەی 225 کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ساڵی 2020دا نزیکەی 225 کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە
مەودا میدیا-

 لە ماوەی ساڵی رابردوو 2020دا دەیان هاوڵاتیی کورد لە شارە جیاوازەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە هۆکاری زۆربەیان کێشەی خێزانی و هەژاری و بێکاری بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی 2020 لانیکەم 225 هاوڵاتی کە لە (103 ژن و 122 پیاو) پێکهاتوون لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە 45 حاڵەتی واتە 20%ی کۆی حاڵەتەکان مێرمنداڵ و تەمەنیان خوار 18 ساڵ بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، زیاترین خۆکوشتن لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە کە 77 حاڵەت بووە و هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانیش کە 114 حاڵەت بووە، کێشەی خێزانی بووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ماوەی ساڵی رابردوودا لانیکەم سێ کچ بەهۆی بە شوودانی زۆرەملێ خۆیان کوشتووە و نزیەکی 70%ی کۆی حاڵەتەکانی خۆکوشتن (156 حاڵەت) لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان