کوردستانی

پێشەوا هەورامانی: مەلا هەیە 15 پاسەوانی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشەوا هەورامانی: مەلا هەیە 15 پاسەوانی هەیە
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت مەلا هەیە 15 پاسەوان و ئاغا هەیە سی پاسەوانیان هەیە، جەختیش دەکاتەوە "ئەم بێسەروبەرەییە کۆتایی دێت".

پێشەوا هەورامانی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند "مەلا هەیە 15 پاسەوانی هەیە، ئاغا هەیە سی پاسەوانی هەیە و مووچەی وەرگرتوون، بەرپرس هەیە زۆر لەمانە زیاتر".

ئاماژەی بەوەشکردووە "یەکەی پاسەوانی زۆر بە وردی ئیشی تێدا کراوە، ئەم بێ سەر و بەرییە لەنزیکترین کاتدا کۆتایی پێدێت و داهاتێکی زۆر بۆ خەزێنەی گشتی دەگەڕێتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی زیاتر لە 10 هەزار کەس و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ممووچەی زیاتر لە 13 هەزار کەسی بڕی کە پێشتر بە نایاسایی وەریانگرتبوو.


Qaiwan
Qaiwan