کوردستانی
نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نزیکەی مانگێک دەبێت دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی 2020ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە رێژەی لێبڕینی 21% کۆتایی هاتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی 2020 دیارینەکراوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا بە دیاریکراوی هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی 2020ی فەرمانبەران دیارینەکراوە، بەڵام ئەگەر هەیە لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت".
لەبارەی رێژەی لێبڕینی مووچەوە ئەو سەرچاوەیە وتی "تا ئێستا نازانرێت بەهەمان رێژەی لێبڕینی مانگی پێشوو دەبێت یان زیاتر، چونکە بەغدا هیچ بڕە پارەیەکی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەناردووە".
س.س