عیراقی
پەرلەمانی عیراق یەکەم کۆبوونەوەی تایبەت بە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ئەنجام دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی هەفتەیەک زیاترە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق لە ئەنجومەنی نوێنەرانە و بڕیارە ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاساکە بکرێت، نوێنەرێکی کوردیش لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنیت کە لایەنە کوردییەکان هیچ کۆبوونەوەیەکیان تایبەت بە پرۆژە یاساکە نەکردووە.
ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 9ی کانونی دووەمی 2021 کاتژمێر 5:00ی ئێوارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبیتەوە بەمەبەستی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆ تەنیا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاساکە دەکرێت و هیچ گفتوگۆیەکی لەبارەوە ناکرێت، ئەمڕۆش لایەنە سیاسییە کوردییەکان گەڕاونەتەوە بەغدا، تاوەکو ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەکمان بۆ تاوتوێکردنی پرۆژە یاساکە نەکردووە، بەڵام لە داهاتوودا تاوتوێی پرۆژە یاساکە دەکەین و تێبینییەکانی خۆمان دەخەینەڕوو".
س.س