کوردستانی

گۆڕانکاری لە بڕی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕانکاری لە بڕی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان دەکرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە دوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق، گۆڕانكاری لە پسوڵەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان بكرێت، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "پارەیەكی زۆر لەناو پرۆژە یاسای بودجەی 2021 بۆ كڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی ھاوڵاتییان دیاریكراوە".

نەوزاد كامل، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "بەھۆی نەبوونی یاسای بودجەوە، ساڵی رابردوو كەمتر خۆراكی مانگانە بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەشكراوە، چونكە كە بودجە نەبوو كاریگەری كردە سەر كەمكردنەوەی جۆرەكانی خۆراكی مانگانە".

باس لەوەش دەکات "پارەیەكی زۆر لەنێو پرۆژە یاسای بودجەدا بۆ كڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی ھاوڵاتییان دیاریكراوە، ئەگەر پەسەند بكرێت بەشەخۆراكی مانگانە لە چوار جۆرەوە بۆ ھەشت جۆر زیاد دەکرێت".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan