کوردستانی

کاتی دابەشکردنی نەوتی سپی لەم ناوچەیە نادیارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دابەشکردنی نەوتی سپی لەم ناوچەیە نادیارە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

قایمقامی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت چەندین جار بە فەرمی داوامان کردووە نەوتی سپی بۆ قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی دابین بکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد هیچ سوتەمەنییەک بۆ ئەو قەزایە دابین نەکراوە.

زانا عەبدولڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیا راگەیاند "چەندین جار بە فەرمی داوامان کردووە نەوتی سپی بۆ قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی دابین بکرێت، بەڵام هیچ بڕە نەوتێک دابین نەکراوە و دیاریش نییە کەی سوتەمەنی بۆ ئەو ناوچەیە دابین دەکرێت".

لەبارەی ئەوەه هاوڵاتییان چ جۆرە گەرمکەرەوەیەک بەکاردەهێنن ئاماژەی بەوەشکرد "کارەبای نیشتیمانی باشە، بۆیە هاوڵاتییان گەرمکەرەوە کارەباییەکان بەکاردەهێنن، هەروەها زۆپای غازیش بەکاردەهێنن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە لە رێگەی پۆلیسی دارستانەوە رێنمایمان داوە بە هاوڵاتییان کە هەوڵبەن کاتێک دار دەبڕنەوە بۆ لە بەشی سەرەوەی ببڕن، هەروەها ئەو کەسانەشی سەرپێچی بکەن دەستگیر دەکرێن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan