کوردستانی

سەردانیکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەیەک قەدەغە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەردانیکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەیەک قەدەغە دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت سەرجەم تووشبوانی کۆرۆنا لە راپەڕین بۆ نەخۆشخانەی ژیان گواسترانەوە، ئاماژە بەوەشکراوە سەردانیکردنی نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە سەرجەم تووشبوانی کۆرۆنا لە سەنتەرەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لەسنووری راپەڕین  گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی ژیان بۆ چاودێری ورد و نەخۆشییە گواستراوەکان لە چوارقوڕنه".

ئاماژە بەوەشکراوە "داوا لەهاوڵاتییان و هاوەڵانی نەخۆش دەکەین پاکوخاوێنی نەخۆشخانەکە ببپارێزن و سەردانی کردنی نەخۆشیش لەو نەخۆشخانەیەدا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan