کوردستانی

لیستی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیستی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکرێتەوە
مەودا مییدا- 

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیارە لیستێکی نوێی مووچە رابگەیەنرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

میدیاکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان کە هێزی سەرەکی پێکهێنەری حکومەتە، بڵاویانکردووەتەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ئامادەکردنی بودجەی 2021 تاوتوێ دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیار لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچە دەدرێت و دوای کۆبوونەوەکە لیستی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکرێتەوە.

تا ئێستا حکومەت مووچەی هەردوو مانگی 11 و 12ی ساڵی رابردوو دابەشنەکراوە، حکومەتی هەرێمیش روونکردنەوەی نەداوە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ مووچەی ئەو دوو مانگەدا دەکات.

ب.م

 

Qaiwan
Qaiwan