کوردستانی
تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوکرانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و سێ تەوەر تاوتوێ دەکات و پرسی ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجە یەکێکە لە بابەتە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە "ئەنجومەنی وەزیران پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممه 13ی كانوونی دووەمی 2021، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە".
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە "دەرەنجامی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابووری سەبارەت بە پێشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 لە کۆبوونەوەکەدا دەخرێتە بەر باس.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا "پرسی رێكخستنەوەی ئەو خزمەگوزارییانەی كه لە دەروازە سنوورییەكانی لە لایەن كەرتی تایبەتەوە پێشكەش دەكرێن" تاوتوێ دەکرێت.
هاوکات هەڵسەنگاندن بۆ راپۆرتی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەبارەت بە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا دەکرێت.
ب.م