کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە: كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان كۆده‌بێته‌وه و چارەنووسی خوێندنی ناوەندەکانی وەزارەتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان یەکلایی دەکاتەوە و بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه" لە پێشنیازەکانی وەزارەتی پەروەردەدا باس لە مووچەی مامۆستایان نەکراوە.
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا كاتژمێر 2:30 ی پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 13 -1 -2021 کۆده‌بێتەوە و تاوتوێی دەستپێکردنەوەی خوێندن و رێکاری نوێ بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا دەربکات.
د.سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکای قسەی کردووە و دەڵێت "سه‌باره‌ت به ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كردنه‌وه یان نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه" و دەشڵێت "وانەکان له سه‌ره‌تای وه‌رزی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستپێدەکات و وەرزی دووەم ناخوێندرێت".
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان روونیشی دەکاتەوە "ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه پارێزگاریكردن و پلان دانانه بۆ مه‌سه‌له‌ی چۆنیه‌تی ته‌واوكردنی خوێندنی ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو"
له‌كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌كه‌دا، به‌پێی زانیارییه‌كان وەزارەتی پەروەردە چەند پێشنیازێک بۆ کردنەوەی ده‌رگای قوتابخانەکان ده‌خاته‌ڕوو به‌م شێوه‌یه:
1- بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە پارێزگاکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی تەندروستی، تیمێکی گەڕۆکی تەندروستی دروست بکەن ، دەبێ هەموو هەفتەیەک تیمەکە سەردانی قوتابخانەکان بکات بۆ پشکنین و ئاگاداربوون لە رەوشتی تەندروستیی مامۆستا و قوتابی و خوێندکاران.
2- دابینکردنی پاککەرەوە و پێوەری پێوانی گەرمی لەش بۆ سەرجەم قوتابخانەکان.
3- رێنمایی بەردەوامی خۆپارێزی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانه‌وە.
4- سوود وەرگرتن لە رۆژانی پشوو و هەروەها دەستبەرداربوون لە وانە ناسەرەکییەکان وەکو (هونەر و وەرزش)، بۆ قەرەبووکردنەوەی ماوەی لەدەستچووی خوێندن، چونکە دەتوانرێ قەرەبوو بکرێنەوە.
ک. ر