کوردستانی

لە هەفتەیەکدا ٢٥ گەنجی چالاکوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەفتەیەکدا ٢٥ گەنجی چالاکوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون
مەودا مییدا-

لە ماوەی هەفەتەیەکدا، لە شارە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ٢٥ چالاکوانی گەنجی کورد دەستگیرکراون.

بەگوێرەی راپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەو ٢٥ گەنجەی لە کەمتر لە هەفیەکەی رابردوودا دەستگیرکراون زۆربەیان خوێندکار بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە کە هەندێکیان لەبەر چالاکی خوێندکاری، چالاکی ژینگەیی و چالاکی کلتووری کە ئەنجامیانداوە دەستگیرکراون.

لەبارەی شێوازی دەستگیرکردنەکەیانەوە، ڕێکخراوە تایبەتمەندەکە روونیکردووەتەوە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، هەڵکوتراوەتە سەریان و دەستگیرکراون.

"هەندێکیان لە خەودا بوون، هەندێکیان لە شوێنی کار و هەندێکیش لە بەشەناوخۆیی زانکۆکاندا بوون کە دەستگیرکراون" راپۆرتەکەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئەوەی تێدا هاتووە.

بەگوێرەی ئەو داتایانەی رێکخراوەکە بڵاویکردووەتەوە ناو و شوێنی نیشتەجێبوونی ئەوانەی دەستگیرکراون بەم شێوەیەی خوارەوەیە:


مهاباد: 

- دەریا تاڵەبانی 

- شەپۆل خزری

- سۆران حوسێن زاده

- سالار رەهوی

- ئەفشین مام ئەحمەدی

-سیروان نووری

- ئیمان عەبدی

- فەرزاد سامانی (لە کەرەج دەستگیرکراوە)


مەریوان: 

- زانیار موعتەمدی

- کاروان مینوویی

- دانا سەمدی 

- سیروان کەریم زاده

- جەبار پیرووزی

- کارۆ عەلیداد 

- سوهەیب بادرووج ( لە کەرەج دەستگیرکراوە)


سەوڵاوا: 

 - سەلمان ئەدەوایی 

- سیامەک ئەدوایی

- ئەکرەم ئەدوایی


رەبەت: 

 - بەهمەن یوسفزاده 

- فەرەیدوون موساپوور

- فەرهاد موساپوور

 
بۆکان: 

- عەزیمە ناسری

- ئارام یووسفی


لە نەغەدە سێ ئەندامی یەک خێزان بەیەکەوە دەستگیرکراون، کە ناوەکانیان بریتین لە:

 - عەبدوڵڵا حاجی ئەحمەدی

- پەیمان حاجی ئەحمەدی

- گەلاوێژ عەبدوڵڵاهی (دەزگیرانی پەیمان)

 ب.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان