کوردستانی

بەهۆی پشووی زستانەی پەرلەمان؛ ئامادەکردنی راپۆرتی تایبەت بە خۆپیشاندانەکان دوادەکەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی پشووی زستانەی پەرلەمان؛ ئامادەکردنی راپۆرتی تایبەت بە خۆپیشاندانەکان دوادەکەوێت
مەودا میدیا-  

بەدرییە ئیسماعیل، بڕیاردەری لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند لیژنەکەیان سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتێکە لەسەر ئەو توندوتیژیانەی کە لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان ئەنجامدرا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە بەهۆی پشووی زستانەی پەرلەمان و سەرقاڵی لیژنەکان بە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسا بۆ وەرزی داهاتووی یاسادانان، کارەکانی ئامادەکردنی راپۆرتەکە کەمێک دواکەوتووە.

وتیشی "هەموو هەوڵ دەدەین کە بەزوترین کات راپۆرتەکە ئامادە بکرێت و راستیی رووداوەکانی تێدا بخرێتەڕوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوای تەواوبوونی، راپۆرتەکە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت و دواتر لە پەرلەمان بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدرێت".

لە کۆتا مانگی ساڵی رابردوودا لە چەند شار و شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان بەڕێوەچوو و بەهۆی ئەو ئاڵۆزیانەی لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا دروستبوون ٩ کەس لە خۆپیشاندەران کوژران.

 ب.م

  

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد