کوردستانی
ئاماری نوێی توشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا دەستنیشانکراون و ٤ کەسیش کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە دوو کەسیان لە سلێمانی و دوو کەسیان لە دهۆک بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا سێ هەزار و ٨٦٧ پشکنین بۆ هاوڵاتیان کراوە.
روونیشکراوەتەوە هەر لەو ماوەیەدا ٩٧١ کەس کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون چاکبوونەتەوە.
ب.م