کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی ئامادەکاریی دەکات و بەمنزیکانە بڕیاری گرنگ دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی ئامادەکاریی دەکات و بەمنزیکانە بڕیاری گرنگ دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له ‌نێوان سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان، هەروەها بڕیارە شاندێکی هەرێمی کوردستانیش بۆ چەند مەبەستێکی گرنگ سەردانی بەغدا بکات.

کارزان سەباح هەورامی، رۆژنامەنووس لە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له ‌نێوان سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان و دروستكردنی نه‌خشه‌رێگەیه‌كی نوێ بۆ داهاتووی كوردستان و عیراق".

هەورامی ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیاره‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا بڕیاره‌ گرنگه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانەوە بدرێت"، هەروەها ئەوەشی خستەڕوو "بڕیارەکە ناردنی شاندێكە بۆ به‌غدا و كۆتایی هێنانە به‌ ئاراسته‌ی گفتوگۆكان به‌وه‌ی خه‌ڵك و رای گشتی ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كان".

ئەو رۆژنامەنووسەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی ئەوەشی خستەڕوو "ئامانجێکی دیکەی شاندەکە بڕیاری كۆتاییە له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنەكانی عیراق و هاوپه‌یمانی كوردستانی".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان