کوردستانی

کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردەمەنی داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردەمەنی داخرا
مەودا میدیا-

قایمقامییەتی سلێمانی داخستنی کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردەمەنی راگەیاند بەهۆی پابەندنوبوونی بە رێنماییە تەندروستییەکان کە خواردنی بۆ دەستگێڕەکانی شاخی گۆیژە ئامادە دەکرد.

لە راگەیەندراوێکدا قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە (2021.1.14) لە هەڵمەتێکی بەرفراوانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی گەڕەکی ئازادی لە شاری سلێمانی، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی تەندروستی و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردەمەنی دادەخرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "کۆگاکە خواردەمەنی بۆ ئەو دەستگێڕانەی لەسەر چیای گۆیژە ئامادەکردووە کە بەشێوەی دەستگێڕ و عەرەبانە خواردەمەنی دەفرۆشن".

شۆرش کەمال، نوێنەری بەرێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لە لیژنەکانی قائیمقامییەت داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەخواردنی دەستگێڕ و عەرەبانەکان دووربکەونەوە، چونکە کۆگاکانی ئامادەکردنی خواردەمەنییەکانیان مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن جێبەجێ ناکەن، ئەمەش مەترسی بۆ تەندروستی ئەو کەسانە دروست دەکات ئەو جۆرە خواردەمەنیە دەخۆن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان