کوردستانی

کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەریدا بریندار دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەریدا بریندار دەکرێت
مەودا میدیا-

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایدەگەیەنێت کۆڵبەرێکی خەڵکی نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پارێزگای کرماشان بە سەختی برینداربووە.

بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی کانونی دووەمی 2021 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە چیاکانی نەوسوود، دەستڕێژیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە، لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکیان بە سەختی بریندار کردووە.

پەیامنێری هەنگاو لە نەسوود رایگەیاندووە "بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە، لاوێک بە ناوی (ئاریا خالیدی) خەڵکی گوندی نروێ سەر بە شاری نەوسوود بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ کرماشان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان