کوردستانی

وەزیری نەوتی عیراق: داهاتی نەوتی کوردستان ناخرێتە خزمەتی خەڵکەکەی

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری نەوتی عیراق: داهاتی نەوتی کوردستان ناخرێتە خزمەتی خەڵکەکەی
مەودا مییدا-

وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند تێچووی هەر بەرمیلێک نەوتی کوردستان تا دەگاتە دەستی کڕیارەکانی 20دۆلارە، ئاماژەی بەوەشکرد داهاتی نەوت خزمەتی بە بەرژەوەندی خەڵک نەکردووە.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاندووە "ئاگاداری هەموو وردەکاری فرۆشتن و دەرهێنانی نەوتی کوردستانین".

ئاماژەی بەوەشکردووە "دەزانین چۆن  و بە چ نرخێک دەردەهێنرێت و هەناردە دەکرێت و دەفرۆشرێت، دەشزانین کێ دەیکڕێت".

ناوبراو باسی لەوەشکردووە "هەرێمی کوردستان ئێستاش رۆژانە 430 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كات، کە دەبوو رێژەی 20%ی ئەو بڕەی کەمبکردایەتەوە وەکو پابەندییەک بە رێککەوتنی ئۆپیک".

وەزیری نەوتی عیراق دەشڵێت "تێچووی دەرهێنان و هەناردەی هەر بەرمیلێک نەوتی کوردستان تا دەگاتە دەستی کڕیارەکان 20 دۆلاری ئەمەریکییە".

 جەختیش دەکاتەوە "داهاتی ئەو نەوتەی لە هەرێم دەردەهێنرێت و دەفرۆشرێت ناخرێتە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان".

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان