کوردستانی
هەڵەبجە؛ فەرمانگەیەک بۆ ماوەی 20 رۆژ دەوامی راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە بەهۆی نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەکەی، بۆ ماوەی 20 رۆژ دەوامی راگرت و تەنها بەشێک مامەڵەی هاوڵاتیان بەڕێدەکات.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە، لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە دەست بە نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەکەیان دەکەن.
روونیشکراوەتەوە، کە بەو هۆیەوە تا ماوەی 20 رۆژ دەوامکردن لەو فەرمانگەیە رادەگیرێت و ناتوانن کاروباری هاوڵاتیان بەڕێبکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە تەنها بەشی ئامێرەکان دەوامی خۆیان دەکەن و ئەگەر کارێکی پێویستی هاوڵاتیان هەبوو رایی دەکەن.
لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا خۆپیشاندان لە هەڵەبجە ئەنجامدرا و لە شەوی 22ی هەمان مانگ ژمارەیەک کەس بەناوی خۆپیشاندەرەوە هێرشیانکردە سەر شارەوانی ئەو شارە و سوتاندیان.
سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە دواتر رایگەیاند بەهۆی رووداوەکە زیانێکی زۆر بەر باڵەخانەیەکاین گەیشتووە و داوای 80 ملیۆن دیناریان کردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی.
ب.م