کوردستانی
سێ تووشبووی دیکە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حکموەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ کەس کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لەو ماوەیەدا، ٧٨ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و پشکنین بۆ سێ هەزار و ٨٣٣ کەس ئەنجامدراوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٩٦٥ کەس چاکبوونەتەوە کە زۆرینەیان لە هەولێر بوون.
روونیشکراوەتەوە ئەو سێ کەسەی کە گیانیان لەدەسدتاوە دوانیان دانیشتووی سلێمانی و یەک کەسیان دانیشتووی دهۆک بووە.
ب.م
بیروڕا



