کوردستانی

حزبی سۆسیالیست: ئەرکی حکومەتی عیراقە شایستە داراییەکانی هەرێم دابین بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حزبی سۆسیالیست: ئەرکی حکومەتی عیراقە شایستە داراییەکانی هەرێم دابین بکات
مەودا میدیا-

بەختیار کەریم، وتەبێژی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ هەینی لە گوڵەخانە، مەکتەبی سیاسیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزب کۆبوویەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە "ئەرکی حکومەتی عیراقە بەپێ دەستور شایستە دارایەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات و کورد وەک هاوبەشێکی ڕاستەقینە بەشداربێت لە بەڕێوەبەردنی عیراقدا".

وتەبێژەکەی حسدک، وتیشی "هەر لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی ئایندەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کراو جەخت لەسەر بەشداریکردن حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرایەوە لە هەڵبژادنەکانی ئایندەی عیراقدا". 

"هاوکات جەخت لەسەر دانانی دەستور بۆ هەرێمی کوردستان کرایەوە کە دەبێتە بنەمایەکی گرنگ بۆ ڕێکخستن و باشتر بەڕێوەچوون کارەکان لە هەرێمی کوردستان" بەختیار کەریم وای وت.

بەگوێرەی وتەی وتەبێژەکە، لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکانی کۆنگرەی داهاتوی حسدک تاوتوێ کراون و میکانزمی نوێی کارکردن گەڵاڵە کراون.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan