کوردستانی
کەشناسی پێشبینیەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمشەوی بڵوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە لە هەندێک ناوچە بەفر دەبارێت.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئه‌مشه‌و هه‌ینی 15ی كانونی دووه‌می 2021، ئاسمان لە ناوچەکانی باکوری هەرێم نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی کەمێک نمە باران و بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکانی باکور.
کەشناسی پێشبینی دروست بوونی تەم و (تەمۆکە) بەتایبەت لە ناوچەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵات کردووە.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی بارانبارین له ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاشكرایكردوه كه زۆرترین باران له ناوچه‌ی مێرگه‌سۆر بوو كه رێژه‌كه‌ی 16.8 ملم بووه.
ب.م
بیروڕا



