کوردستانی

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێکدا راگەیاندنی پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە لە کاتژمێر 12:00ی شەوی رابردووەوە هاتوچۆی هاوڵاتییان لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ئاسایی بووەتەوە.

راگەیاندنی پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاندووە "بەپێی خاڵى چوارەمی رێنمایەکانی بەیانی ژمارە (1)ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێکەوتی 15ی کانونی دووەمی 2021 ئاگاداری ھەموو ھاوڵاتییان و گەشتیارانی خۆشەویست دەکەینەوە کە لە کاتژمێر 12:00ی شەوی رابردووەوە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران بە رووی گەشتیاراندا کراوەتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "چوونی ھاوڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران و ھاتنی ھاوڵاتییانی ئێرانی بۆ ھەرێمی کوردستان بەپێی رێنمایی و رێکارەکانی تەندروستی و ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاسایی دەبێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان