کوردستانی

داعش هێرش دەکات و 10 قوربانی لێدەکەوێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داعش هێرش دەکات و 10 قوربانی لێدەکەوێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شەوی رابردوو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە دوو شوێن و کاتی جیادا لە ناحیەی جەلەولا "گوڵاڵە"ی سەر بە قەزای خانەقین هێرشیان کردە سەر سوپای عیراق، لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.

عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە دوو کاتی جیاوازدا هێرشیان ئەنجامداوە بۆ سەر ناحیەی جەلەولا، لە ئەنجامی هەردوو هێرشەکەدا دوو کەس کوژراون و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون".

 بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس روونیکردەوە "یەکەم هێرشی چەکدارانی داعش لە کاتژمێر 9:00ی شەو بوو لەناو ناحیەی جەلەولا کە چەند بۆسەیەکیان لە چەند شوێنێکەوە دانابوو، ژمارەیەک پۆلیسی هێزەکانی عیراق کەوتبوونە ناو بۆسەکەوە لە ئەنجامدا سێ پۆلیس برینداربوو، هاوکات لە رێگەی وادی عەسەج کەسێک بەناوی (تەها محەمەد خەفاجی) دەکەوێتە یەکێک لە بۆسەکانی ئەو چەکدارانە و سەری دەبڕن".

عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان ئەوەشی خستەڕوو "هەر شەوی رابردوو کاتژمێر 10:00ی شەو چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر لیوای 19ی سوپای عیراق لە پردی حەلوان، لە ئەنجامدا پۆلیسێک کوژراوە و پێنج پۆلیسی دیکەش برینداربوون".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە