گێتی
ئێران مووشەکی بالیستیکی دورهاوێژی بە ئاراستەی ئۆقیانوسی هند بەکارهێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەیان بەناوی "پێغەمبەر" توانیویانە بە ئاراستەی ئۆقیانوسی هند مووشەکی بالیستیکی دورهاوێژ بەکاربهێنن.
سەلامی بۆ میدیاکانی ئێران دواوە و باسی لەوەکردووە لەو ئۆپەراسیۆنە دەریاییەدا بە مووشەکی "کرۆز" کە خێرایی کەمە، چەندان ئامانجی گەورەی پێکاوە.
روونیشیکردووەتەوە "بە کەڵکوەرگرتن لە مووشەکە بالستیکی دوورهاوێژ بۆمان دەرکەوت دەتوانین لەناو وڵاتی خۆمانەوە ئامانجە زۆر دوورە گەڕۆکەکان بپێکین، کە ئەمەش دەسکەوتێکی گەورەی بەرگرییە".
ئەمە لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی رێککەوتنی ئێران لەگەڵ وڵاتانی "پێنج کۆ یەک" کە لە ساڵی ٢٠١٥ واژۆکرا، ئێران بۆی نییە تا ٨ ساڵ دوای رێککەوتنەکە مووسەکی دورهاوێژ بەکاربهێنێت.
ب.م