گێتی
"واشنتۆن وەکو بەغدای لێهاتووە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ماڵپەڕی روسیا تودەی روسی، بڵاویکردووەتەوە کە بە پلانێکی ئەمنیی توند رێوشوێن گیراوەتەبەر بۆ مەراسیمی سوێدنخواردنی جۆو بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا.
ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە پلانەکە هاوشێوەی پلانی پاراستنی ناوچەی سەوزی بەغدایە لەو ئاڵۆزیانەی کە لە بەغدا لە رابردوودا روویانداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە نزیکەی ٢٠ هەزار چەکداری هێزە ئەمنییەکان خراونەتە دۆخی ئامادەباشییەوە بۆ رێگریکردن لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
بڕیارە ٢٠ی ئەم مانگە جۆو بایدن سوێندی یاسایی بخوات و وەکو سەرۆکی ئەمەریکا دەستبەکاربێت و ئەوەش لەلای لایەنگرانی ترەمپ جێی نیگەرانییە.
پێشتریش کە کۆنگرێسی ئەمەریکا هەوڵی لەسەرکارلادانی ترەمپی دا، لایەنگرانی ناوبراو هێرشیان کردە سەر کۆنگرێس و توانیان بچنە ناو باڵەخانەکەی و زیانێکی زۆریان پێ گەیاند.
ب.م