کوردستانی
رێواز فایەق: سیاسییە گەندەڵەکان لە پشت میدیا کڕدراوەکانن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ئێستا هەندێک سیاسیی گەندەڵ بەشێک لە میدیاکان ئاراستە دەکەن، وتیشی جگە لە میدیای حزبی و میدیای سێبەر، ئێستا میدیای "کڕدراو" زۆر بووە.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ لە سلێمانی بەشداری لە مەراسیمی راگەیاندنی ئامارەکانی پێشێلکاری دژی رۆژنامەنووسان کرد.
ناوبراو وتی "من دەمەوێت جیا لەوەی سەرۆکی پەرلەمانم هەندێک قسەی هاوڕێیانە بکەین، ئێستا بێجگە لە میدیای حزبی و میدیای سێبەر جۆرێکی تری میدیاش پەیدا بووە و لەوانی تر بەهێزترە".
ئاماژەی بەوەشکرد "میدیای کڕدراو ئەو جۆرە میدیایە کە ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی کەسدا نییە و پابەندی هیچ یاسا و ئیتیکێکی کاری رۆژنامەوانیی نابێت".
ناوبراو باسی لەوە کرد "میدییای کڕدراو ئەوەیە کە بە پارەی سیاسییە گەندەڵەکان بەڕێوەدەچێت، نە هی حزبە و نە سێبەری حزبە".
وتیشی "لەو میدیایەوە کەسە ناشیرینەکان جوان دەکرێن و کەسانێک کە خزمەتیان کردووە دەشکێنرێن و لەکەدار دەکرێن".
ب.م