کوردستانی
ئەو کەسانەی تەقەیان لە سەروپێخانەکەی هەولێر کردبوو دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەناڵی رووداوی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان لەزاری سەرچاوەیەکی ئاسایشەوە، بڵاویکردەوە چوار کەس لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراون کە تۆمەتبارن بە تەقەکردن لە سەروپێخانەکەی هەولێر.
بەگوێرەی هەواڵەکە ئێستا ئەو تۆمەتبارانە کە ژمارەیان چوار کەسە دەستگیرکراون و لەلای ئاسایشی هەولێرن.
تا ئێستا لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان ئەو زانیاریەیان پشتڕاست یان رەت نەکردووەتەوە.
بەرەبەیانی دوێنێ هەینی، چەند کەسێک هێرشیان کردە سەر سەروپێخانەیەک لە هەولێر لەبەر ئەوەی لەکاتی رۆشتنی ئەواندا، سەروپێخانەکە خواردنی نەمابوو.
ب.م