گێتی

شوێنگرەوەکەی مێرکڵ دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شوێنگرەوەکەی مێرکڵ دیاریکرا
مەودا میدیا-

پارتی یەکێتی کریستیان دیموکراتەکانی ئەڵمانیا کۆنگرەی بەست و سەرۆکی نوێی حزبەکە هەڵبژێردرا کە راستەوخۆ دەبێتە کاندید بۆ راوێژکاری داهاتووی ئەڵمانیا.

کۆنگرەکە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، نزیکەی هەزار ئەندامی ئەو حزبە تێیدا بەشداربوون و دەنگیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی حزبەکەیان دا.

لە دەنگدانەکەدا هەریەک لە؛ فرێدریک مێرتز ، ئارمین لاشێتی و نۆبەرت رێتگنی رکابەرییان بۆ بەدەستهێنانی دەنگەکان دەکرد.

ئارمین لاشێت زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا، بەوەش ناوبراو بێجگە لە بوونی بە سەرۆکی ئەو حزبە، دەشبێتە کاندیدی حزبەکەی بۆ راوێژکاری داهاتووی ئەڵمانیا.

لە ئەڵمانیا بە سەرۆکی وڵاتەکە دەوترێت راوێژکار، ئەوەش بەپێی دەستور ناونراوە، وڵاتەکە فیدراڵییە و پەرلەمانەکەشی لە دوو ئەنجومەن پێکهاتووە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان