کوردستانی
مونا قەهوەچی: بە رابەرایەتیی بارزانی ئەفسانەی داعش تێكشكێندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان دەڵێت "سەرۆك مسعود بارزانی، پێشمەرگە و سەرۆك و سەركردەی كارێزمای خەباتی رزگاری گەلی كوردستان و نیشتمانە" و دەشڵێت "بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانی و قارەمانییەتی پێشمەرگە ئەفسانەی داعش تێكشكێندرا و سەرۆك لە جێی هەموو جیهان نوێنەرایەتی شەڕی تیرۆرستانی داعشی كرد".
مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "سەرۆك رابەرێكە كە كوردستانیان بە هەموو پێكهاتە جیاوازەكانەوە ئومێدیان لەسەر هەڵچنیوە" ئاماژەی بەوەش کردووە "بۆیە دوژمنان هەموو رێگەیەك دەگرنە بەر بۆ شێواندنی راستییەكان و دروستكردنی سیناریۆی هەڵبەستراو و دوور لە راستی".
دەقی نووسینەكەی مونا قەهوەچی:
سەرۆك مسعود بارزانی، رەمزی شۆڕشگێڕی و بەرخودان
سەرۆك مسعود بارزانی، پێشمەرگە و سەرۆك و سەركردەی كاریزمای خەباتی رزگاری گەلی كوردستان و نیشتمانە، هێمای شۆڕشگێڕی و بەرخودانە بەرانبەر بە دوژمنانی گەلی كوردستان، قارەمانییەتی و تۆماركردنی دەیان داستانی سەركەوتن تەسلیم نەبوونە، بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانی و قارەمانیەتی پێشمەرگە ئەفسانەی داعش تێكشكێندرا و سەرۆك لە جێی هەموو جیهان نوێنەرایەتی شەڕی تیرۆریستانی داعشی كرد و ژیانی هەزاران هاوڵاتی لە ناوچە كوردستانییەكان بە هەموو پێكهاتە جیاوازەكانەوە بە شەهیدبوونی هەزاران پێشمەرگە پاراست، بۆیە دوژمنان هەموو رێگەیەك دەگرنەبەر بۆ شێواندنی راستییەكان و دروستكردنی سیناریۆی هەڵبەستراو و دوور لە راستی، كە ئەمەش دەرخەری شپرزەیی دوژمنانە بەرانبەر بە گەورەیی و كاریزمایی سەرۆك بارزانی.
سەرۆك رابەرێكە كە كوردستانیان بە هەموو پێكهاتە جیاوازەكانەوە ئومێدیان لەسەر هەڵچنیوە، پارێزەری دەستەكەوتەكانی هەرێمی كوردستانە، بابەتی نەتەوەیی و كوردایەتی لە هەموو شتێك زیاتر پیرۆزتر بووە لای سەرۆك و هەرگیز سازشی نەكردووە لەسەر خاك و نیشتمان و مافەكانی خەڵكی كوردستان بە هەموو پێكهاتە جیاوازەكانەوە، بۆیە وەك پێكهاتەی توركمان لە هەرێمی كوردستان بە پاڵپشتی و پشتیوانی سەرۆك بارزانی مافەكانمان دەستبەر و پارێزراوە و بەڕێزیان داكۆكیكەری سەرسەختی مافەكانی پێكهاتەكان بە گشتی بووە، دڵنیاشین لەسەر دەستی سەرۆك دەگەین بە ئامانج و سەربەخۆیی و بەدەستهێنانی گشت مافەكانمان.
سەرشۆڕی بۆ دوژمنان و سەربەرزی بۆ شەهیدەكانمان