کوردستانی

وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند دەستیان بە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزارەتەکانی تر کردووە بە مەبەستی ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 و یەکەم وەزارەت لەگەڵ سامانە سروشتییەکان کۆبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە "پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی ئامادەكردن و داڕشتنی پرۆژە یاسایی بودجەی 2021ی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ ئەم مەبەستە زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەكان ئەنجام دەدات".

ئاماژە بەوەشکراوە "دەستپێكی ئەم كۆبوونەوانە یەكەم وەزارەت لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستی پێكرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24ی كانوونی دووه‌می 2021، له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، به‌ سه‌رپه‌رشتی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ وەزارەتی سامانەسروشتییەكان بەڕێوەچوو".

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە "بودجەی هەرێمی كوردستان بودجەیەكی گشتگیردەبێت و سەرجەم وەزارەت و دەستەكان داهات و خەرجیی و قەرزە گشتیەكان و كورتهێنان، لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجە دەبێت، لەو چوارچێوەیەشدا بۆ یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان داهات و خەرجی و (شایستە دارایی كۆمپانیاكانی نەوت، خەرجی دەرهێنان و هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت)ی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان دەخرێتە ناو پرۆژە یاسایی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021".

ماوەی حەوت ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژە یاسای بودجەی نییە و نزانرێت ساڵانە خەرجی و داهاتی حکومەت چەند بووە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan