کوردستانی
ئەمەریکا چەکدارانی پەکەکە بە تیرۆرست ناودەبات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمەریکا لەبارەی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە چیای گارە نیگەرانە و باس لەلایەکی دیکەشەوە پەکەکەی بە تیرۆرست ناوبردووە.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تورکیا لە تویتێکدا لەبارەی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە چیای گارە دەڵێت "خەمبارین بە کووشتنی سەربازانی تورکیا لەلایەن تیرۆریستانی پەکەکە"
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەو تویتەدا پەیامێک بۆ کەسوکاری کوژراوانی تورکیا دەنێرێت و دەشڵێت "سەرەخۆشی لە خێزانی ئەوانە دەکەین کە کوژراون و پاڵپشتی لە تورکیای هاوپەیمانی ناتۆمان دەکەین".
ک. ر