کوردستانی
ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان پرۆسەیەکی گرنگ ئەنجام دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ شەممە جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە بەمەبەستی هەڵبژاردنی تەواوکاری خولی دووەمی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان.
یاسین حەمە عەلی، بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 13ی شوباتی 2021 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ هەڵبژاردنی تەواوکاری خولی دووەمی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەدەچێت بۆ سێ پۆست لە پۆستەکانی خانەی راپەڕاندن".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو سێ پۆستەش بریتین لە، سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی، سکرتێری کاروباری باژێرەکان و سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان، هەروەها بۆ هەر پۆستێک دوو هەڵسوڕاوی دیاری بزووتنەوەکە بەربژێرە".
جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی رابردووە "جەلال جەوهەر، عەدنان عوسمان و شەماڵ عەبدولوەفا" ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان لە بزووتنەوەکە راگەیاند.
س.س