عیراقی
حکومەت بڕی 75 ملیۆن دینار قەرز دەداتە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری سندوقی نیشتەجێبوون لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکانی عیراق ئاشکرای کردووە بە شێوازێکی نوێ قەرز دەدرێت بە هاوڵاتییانی عیراق، ئاماژە بەوەشدەکات هاوڵاتییان دەتوانن 75 ملیۆن دینار وەربگرن بۆ ماوەی 20 ساڵ.
بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز، زیا موجیدا عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری سندوقی نیشتەجێبوون لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکانی عیراق راگەیاندووە "بە شێوازێکی نوێ قەرز دەدرێت بە هاوڵاتییانی عیراق و بەرزترین ئاستی قەرزکردنەکە 75 ملیۆن دینارە کە هاوڵاتیی دەتوانێت لەماوەی 20 ساڵدا بیداتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "پێدانی قەرزەکە بەپێی ناوچەکان دەگۆڕێت، بۆ ناوچەکانی دەوروبەری بەغدا بڕی قەرزەکە 60 ملیۆن دینارە، هەروەها بۆ پارێزگاکانی دیکە 50 ملیۆن دینارە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ماوەی پێدانەوەی قەرزەکە لە 15 ساڵەوە بۆ 20 ساڵ درێژکراوەتەوە، هەروەها سندوقی نیشتەجێبوون دەبێت هەردوو ئەرکی دروستکردنی خانوو و زیادکردنی دەکەوێتە ئەستۆی، لەکاتێکدا کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگەکانی وەبەرهێنان و بە بەهای 125 ملیۆن دینار لە ئەستۆی بانکی خانووبەرەدایە, هەروەها ئەو خانووانەی دەکەونە کۆمەڵگەی وەبەرهێنانەوە بە بڕی 100 ملیۆن دینار قەرز دەکڕدرێت و بە رێژەی 5% سوی دەچێتە سەر و یەکجاریش وەردەگیرێت".
س.س