کوردستانی

وادەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە ئێستادا پەرلەمانی کوردستان لە پشوودایە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستانیش ئاماژە بەوەدەکات لە 1ی ئایاری 2021 پشووی پەرلەمان کۆتایی دێت.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە 1ی ئایاری 2021 پشووی پەرلەمان کۆتایی دێت و خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "لە دوای 1ی ئایاری 2021 پەرلەمانی کوردستان دەست بە دانیشتنە ئاساییەکانی خۆی دەکاتەوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا چەندین پرسی گرنگ هەیە لە هەرێمی کوردستان بۆئەوەی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی لەسەر بکات، لەوانەش پرسی مووچە و شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیایە لە چیای گارە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan