عیراقی
سەدر بانگهێشتی پاپا دەکات بۆ شاری نەجەف
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی رەوتی سەدر پشتیوانی و پێشوازیی خۆی بۆ هاتنی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان بۆ عیراق دەربڕی و دەڵێت "پێشوازی لە هاتنی پاپا بۆ عیراق دەکەین" لەلایەکی دیکەوە سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به‌رنامه‌ی كار و سه‌ردانی پاپای ڤاتیكانی بۆ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و باس لەوەش دەکرێت پاپا لە حەوشەی بەیعە لە موسڵ نوێژ بۆ ئاسوودەییی گیانی قوربانییانی شەڕ بخوێنێت.
موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر لە جریوەیەکیدا لە تویتەر دەشڵێت "پێمگه‌یشتووه كه هه‌ندێك هه‌ن ناڕازین به‌رانبه‌ر به سه‌ردانی پاپای ڤاتیكان بۆ عیراقی خۆشه‌ویست".
سەرۆكی رەوتی سەدر لە جریوەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە "له‌پێشوازیدا ده‌بین و دڵمان كراوه‌یه به‌رانبه‌ر به‌و سه‌ردانه، چونكه نه‌جه‌ف پایته‌ختی ئایینه‌كانه، بۆیه وه‌ك ئاشتیخوازێك پێشوازی لێده‌كه‌ین".
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان روونیشی دەکاتەوە "پاپای ڤاتیكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لێدەکرێت و هه‌ر له هه‌مان رۆژیش پاپا سەردانی موسڵ و قەرەقووش دەکات و پاشانیش پاپا لە کەنیسەی گەورەی (الگاهره) لە قەرەقووش لەگەڵ باوەڕداران نوێژی موژدەبەریی فریشتەیی دەخوێنێت، ئێواره‌ی هه‌مان رۆژیش قەدداسی پیرۆزی مەزن لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر ساز دەکات".
ک. ر