کوردستانی
یەکێتی پشتگیریی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ 2021/2/14 ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە سەرۆكایەتیی بافڵ تاڵەبانی و لاهوری شێخ جەنگی، هاوسەرۆکانی یەکێتی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
ئەمڕۆ 2021/2/14 ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە سەرۆكایەتیی بافڵ تاڵەبانی و لاهوری شێخ جەنگی، هاوسەرۆکانی یەکێتی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرەتا هاوسەرۆكان هەڵسەنگاندنێكی ورد و بابەتیانەیان لەبارەی دۆخی سیاسی و ئابووری و هەمەلایەنەی كوردستان و عیراق پێشكەشكرد، ئەنجومەنی سەركردایەتی جەختی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕ و جێگیری یەكێتی كردەوە لەبارەی پرسەكانی:
1. سیستەمی نا ناوەندێتی كارگێڕی و دارایی (لامەركەزی) لە چوارچێوەی هەرێمی كوردستاندا.
2. پشتیوانیكردنی تیمی دانوستاندنی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حكومەتی ئیتیحادی، هاوكات فراكسیۆنی یەكێتی لەپارلەمانی عێراق راسپارد كەهاوكار و پشتیوانی تیمەكە بێت.
3. چاككردنی دۆخی گوزەران و ژیانی خەڵكی كوردستان، لەم بارەیەوە رێككەوتن لە چوارچێوەی دەستووری عیراق بۆ بەدەستهێنانی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەبودجەی 2021دا، بەپێویست زانرا.
4. تەئكیدكردنەوە لەسەر پێویستی جێبەجێكردنی ئەركە دەستووری و نیشتمانییەكانی حكومەتی ئیتیحادی و حكومەتی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی سەروەری وڵات و رێگرتن لە پێشێلكارییەكانی سنوورەكان، كە پێچەوانەی یاسا نێودەولەتییەكان و پرەنسیپی (دراوسێیەتیی باش)ن.
5. سەركۆنەی هەموو جۆرە گرتن و زیندانی كردنێكی لەسەر بیروڕای ئازاد و چالاكی سیاسی و مەدەنی كرد بەتایبەت لە دەڤەری بادینان، بۆیە داوای ئازادكردنی بەپەلەی سەرجەم گیراوان دەكات لە رۆژنامەنووسان، چالاكانی مەدەنی، كادرانی یەكێتی و حزبەكانی تر.
بەشێكی تری كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەکێتی، تایبەت بوو بە كاروبارەكانی حزب و راپۆرتی كۆمسیۆنەكان، لەم بارەیەشەوە راسپاردەی پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا.
س.س
س.س