کوردستانی
حزبێکی کوردستان لەم مانگەدا کۆنگرە دەبەستێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە لە رۆژی 18 و 19ی شوباتی 2021 کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان چوارەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت، بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان کۆنگرەکە بەڕێوەدەچێت.
سەباح قارەمانی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لیژنەی باڵای ئامادەکاریی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان سەرجەم ئامادەکارییەکانی کۆنگرەی ئەنجام داوە".
ئاماژەی بەوەکرد "هەر چەند بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەستنی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامی دواکەوت، بەڵام لە ئێستادا سەرجەم ئامادەکارییەکان کراوە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە لە 18 و 19ی شوباتی 2021".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "کۆنگرەیە لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، هەروەها بەپێی رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان دەبێت".
س.س