کوردستانی
سەرۆکی نوێی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی ئومێد خۆشناو، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا، فراکسیۆنی پارتی سەرۆکێکی نوێ بۆ فراکسیۆنی پارتی دیاری دەکات.
بەپێی ئەو زانیارییانە بێت کە میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویانکردووەتەوە، زانای مەلا خالید، وەک سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە.
زانا مەلا خالید، ئەندامی لیژنەی تەندروستییە لە پەرلەمانی کوردستان، بڕیارە لەم هەفتەیەدا لە کۆبوونەوەیەکدا پارتی ئاڵوگۆڕی پۆست لە نێوان ئومێد خۆشناو، سەرۆکی پێشوو و زانا مەلا خالید، سەرۆکی نوێی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بکات.
س.س