کوردستانی
ژمارەیەک دەرۆزەكەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ژمارەیەک سواڵکەری "دەرۆزەکەر" راگەیاند کە لە ترافیكلایت و چوارڕیان و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان هاوڵاتییانیان بێزار دەکرد.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە درێژەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی سواڵکەرەکان، لە ترافیكلایت و چوارڕیان و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان، ژمارەیەكی دیکە سواڵکەریان دەستگیر كرد کە پێکهاتبوون لە پیاو و ژن و منداڵ، كە داوای ھاوکارییان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاوڵاتییان".

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "گشت دەرۆزەكەرەكان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (390) لە یاسای سزادان راگیران".
س.س
س.س