عیراقی

کۆرۆنای گۆڕاو گەیشتە عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆرۆنای گۆڕاو گەیشتە عیراق
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستیی عیراق تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنای ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوەش کرد ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا خێرایە لە بڵاوبوونەوە و  داوا لە عیراقییەکانیش دەکات بەتەواوی پابەندبن بە رێکارەکانی خۆپارێزی.

 حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عیراق ئەمڕۆ دووشەممە 15/2/2021بە میدیا عیراقییەکانی وت "چەند حاڵەتێکی تووشبوون بە کۆرۆنای گۆڕاو لە عیراق تۆمارکراوە، دوای ئەوەی پشکنینەکانیان نێردراوە بۆ تاقیگەکانی تایبەت بە پشکنینی ئەو ڤایرۆسە ئاشکرابوون کۆرۆنای گۆڕاون".

وەزیری تەندروستیی عیراق "ئەم جۆرە نوێیە بەشێوەیەکی گشتی تووشی منداڵانیش دەبێت و ژمارەیەک لە منداڵانیشمان تۆمارکردووە کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان