کوردستانی

هۆشدارییەکی تووند لە دەزگای تەندروستیی پێشمەرگەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەکی تووند لە دەزگای تەندروستیی پێشمەرگەوە
مەودا میدیا-

بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی پێشمەرگەی کوردستان لەبارەی مەترسی هاتنی شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆناوە هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت کاتی داخستنی سنوورەکان و پچڕانی گەشتە ئاسمانی و زەمینییە لەگەڵ گشت وڵاتان و عیراق تەنها بۆ یەک مانگ.

د. شەماڵ جەبار یاوەر،بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی پێشمەرگە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەترسی دووبارە کەرنتینە نەکردنی شارەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت " کاتی داخستنی سنوورەکان و پچڕانی گەشتە ئاسمانی و زەمینییە لەگەڵ گشت وڵاتان و عیراق تەنها بۆ یەک مانگ

بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی پێشمەرگە دەشڵێت "ئەوکاتەی سنوورەکانمان داخست پێویست بە کەرەنتینەی شارەکانی هەرێم نابێت و ژیان ئاسایی دەبێت و هاوڵاتییانمان پارێزراو دەبن".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan