کوردستانی
بەفر دەبارێت، تا دووشەممە شەپۆلەکە دەمێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند شەپۆلێکی سارد و سەرما بەڕێوەیە باسی لەوەش کردووە شەپۆلەکە لە رۆژی چوارشەممەی دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە "سەرلەبانی رۆژی چوارشەممە، ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر درێژبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست، باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت" و دەڵێت "ھەندێک کات بارانی پچڕپچڕ دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان بارانی زیاتر دەبارێت".
ئەوەش هاتووە "شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە بارستە ھەوایەکی ساردی جەمسەریی روو لەناوچەکە دەکات و بەفربارین ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە، کاریگەری شەپۆلەکەش تا نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە، بەردەوام دەبێت".
ک. ر