کوردستانی
لەبارەی کەیسەکەی بەیان غەریبەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزەرێکی ئاگادار لە دۆسییەکەی بەیان غەریب کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە بەیۆ ناسراوە رایگەیاندووە ئەمڕۆ دووشەممە، دووەم رۆژی لێکۆڵینەوەی دادگای هەولێر لەبارەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی، کە لە مۆبایلەکەیدا هەبوون و بینراون بەڕێوەچووە.
باسی ئەوەش دەکات دەستگیرکردنی بەیان غەریب بە تۆمەتی 'هەڵخەڵەتاندنی ژنان بووە، دەشڵێت "لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن و درێژە بە دادگاییکردنەکە دەدرێت".
بەیان غەریب لە سەرەتای ئەم مانگەدا لەسەر داوای داواکاری گشتی دەستگیرکرا کە سەرەتای دەستگیرکردنەکەی لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک بوو، کە وتبووی "خێزانەکەی هەڵخەڵەتاندووە" و دواتر چەند هاوڵاتییەکی دیکە سکاڵایان لەسەری تۆمارکرد. ئەو پارێزەرە قسەی بۆ ئێن ئاڕتی کردووە
ک. ر